نیسان 25, 2018 11:05 Asia/Tehran
  •  سەرۆکی پێشووی نووسینگەی نوینەرایەتیی خاچی سوور لە یەمەن: عەرەبستان ژێر خانەکانی یەمەنی لە نێو بردووە

سەرۆکی پێشووی نووسینگەی نوێنەرایەتیی لیژنەی نێو دەوڵەتیی خاچی سوور لە یەمەن ڕۆژی سێ شەممە بە جەختکردن لە سەر ئەوەی عەرەبستان ژێرخانەکانی یەمەنی لەنێو بردووە وتی: گەراندنەوەی ڕەوشی یەمەن بۆ دوخی ئاسایی پێویستی بە بەرنامەیەکی درێژ ماوەیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ئەلێکساندر فیت" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی  تەلەفزیۆنیی  ڕاشاتودەی، بەڕاشکاوی وتی: قەیرانی خۆراک و تەشەنای  هەر چەشنە نەخۆشی بە تایبەت کۆلێرا لە یەمەن یەکجار جێی نیگەرانییە.

 " فیت" رۆژی یەکشەممەیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ١٨ ملوێن یەمەنی ئاو و خۆراکی خاوێنیان لە بەردەست دا نییە بەڕاشکاوی وتی، حەوت ملوێن یەمەنی تووشی باری خراپی خۆراک ھاتوون.

 سەرۆکی پێشووی نووسینگەی نۆێنەرایەتیی لیژنیە نێو دەوڵەتیی خاچی سوورلە یەمەن گرفتێکی دیکەی خەڵکی یەمەنی بۆ لەبەر دەست دا نەبوونی دەواو دەرمان و دوکتور گەڕاندەوەو وتی: لە ساڵی ٢٠١٧ نزیک یەک ملوێن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە تووشی کۆلێرا ھاتن.

لەگەڵ بەردەوامیی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و کاولبوونی  دامەزراوەکانی  ژێر خانیی ئەم وڵاتە  بە تایبەت  تۆری ئاوگەیاندن، نەخۆشی"کۆلێرا"یش خێرا لە یەمەن تەشەنای سەندووە.

سەرپەیڤ