نیسان 26, 2018 08:45 Asia/Tehran
  • تەقێندرانی مووشەک لە یەمەنەوە بەرەو باشووری عەرەبستان

یەکەی مووشەکی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی پێنجشەم رایگەیاند کە مووشەکێکی بالستیکی بەرەو بنکەی هێزەکانی سەعوودیا لە "نەجران"ی باشووری عەرەبستان بەری کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن رایگەیاند بە مووشەکێکی بالستیکی مۆدیلی «زلزال 2» بنکە و مەتەرێزی هێزە سەربازییەکانی سەعۆوودییان لە نەجران داوەتە بەر پەلامار.

یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی دووشەممەیش دام و دەزگەی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عەرەبستان "ئارامکۆ"ی لە نەجران دابوویە بەر دوو مووشەکی کورتبڕی «بدر 1».

پێشتر شەرەف لوقمان وتەبێژی سوپای یەمەن جەختی کردبوو  تا ئەو کاتەی گەمارۆدان و دەسدرێژییەکانی عەرەبستان بەردەوام بێ، بنکە سەربازییەکان و دام و  دەزگە ئابوورییەکانی ئەوانیش لە بەر موشەکە یەمەنییەکان دەبن.

توانای سەربازیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێرای گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم ولاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنی.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە هێرشی سەربازی کردۆتە سەر یەمەن و ئەم، وڵاتەی لە زەوین، دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئیستا بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١٤ هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنانی شاروومەندی ئەم وڵاتە هەژار و نەدارەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

سەرپەیڤ