نیسان 28, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی هەشت موشەکی بالستیکی

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە هاویشتنی هەشت موشەکی بالستیکی بەدری یەک بەرەو بنکەی سەربازی و ئابووری گرینگ و ستراتیژی عەرەبستانی سەعوودیا لە شاری سنووری جیزانی ئەو وڵاتە ئەو ناوەندەیان دایە بەر پەلامار .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلمەسیرە پەلامارەکانی موشەکی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە وەڵام بە پەلاماری بەیانی ئەمرۆ شەممەی فڕۆکە شەڕکەرە دەسدرێژکارەکانی سەعودی بۆسەر سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە لە سەروبەندی ئەسپەردە کردنی تەرمی شەهید ساڵح عەلی ئەلسەمادسەرۆکی کۆچکردووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ئەنجامی گرت. سەرچاوەکانی میدیایی ئەمرۆ لە بەشداری بەربڵاوی خەڵک وبەرپرسانی یەمەنی لە مەیدانی " ئەلسەبعین " ی سەنعا بۆ بەشداری کردن لە ڕی وڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شەهید "ساڵح ئەلسەماد" سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی بالای سیاسی ئەم وڵاتە وکەسانی هاوڕێ ناوبراو هەواڵیان دا. ساڵح ئەلسەماد ڕۆژی پێنج شەممە نۆزدەی ئاوریل لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرە دەسدرێژکارەکان لە پارێزگەی ئەلحەدیدە ،لەڕۆژئاوای یەمەن شەهید کرا. وەزاڕەتی بەرەڤانی یەمەن پیشتر لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند بوو: مەبەست دانرانی ساڵح ئەلسەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن جەنایەتێکە کە هیچکات بەبێ وەڵامی توند وهەژێنەر نامێنێتەوە. توانایی بەرەڤانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن بە پێی گەمارۆی هەمە لایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سەعودی ڕۆژ بۆ ڕۆژ خەریکی پەرە سەندنە. پەلامارەکانی عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا بۆسەر یەمەن بیست وپێنجی مارسی دووهەزارو پازدە بووە بە سێ ساڵ وئەم پەلامارانە هەروا بەبێ مەبەست وئامانجی سیاسی وتەنیا بە درێژەی قەڵاچووی خەڵکی یەمەن وهەروەها ڕۆخانی ژێر خانەکانی حەیاتی ئەم وڵاتە ولە ئاکامدا پەرەی نەخۆشیە واگیرەکان درێژەی هەیە . هێزەکانی یەمەنی لە کاردانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکاران ، بنکە وبارەگا وپیگەکانی ڕژێمی ئالی سەعود وبەکریگیراوانیان لە یەمەن ولە ناوخۆی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ