نیسان 28, 2018 21:21 Asia/Tehran
  • کوژرانی منداڵێک لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا بۆسەر سەعدەی یەمەن

بەهۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودییا بۆسەر ناوچەی غمار لەپارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەن، منداڵێک کوژراو و دوو ژن و پیاوێک بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی خۆجێی وتی: لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر ناوچەی غەمار لەپارێزگای سەعدە کە سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی ئەنجامی گرت، خەساری زۆر لە چەند یەکەی نیشتەجێبوون کەوت.

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودییا هەروەها باکووری رۆژاوای بازاڕی"ئەلبەرح" لەناوچەی مقبنە و رۆژهەڵاتی ئۆردوگای خالد سە بە موزەع لەپارێزگای تەعز لەباشووری ڕۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد.

هێزە ئاسایشییەکان لەباشووری یەمەنیش ڕایانگەیاند، ساڵح ناسر فەزل ئەلباخشی سەرکردەی باڵای تیرۆریستانی داعش لەشاری عەدەن لەباشووری ئەو وڵاتە کوژرا.

ئەلباخشی لەماوەی چەند ساڵ بۆمب نانەوەو دەسڕێژ م بەرپرسی کوژرانی بەسەدان کەس بۆ وێنە هێزە ئاسایشییەکان لەباشووری یەمەن بوو.

پەلامارەکانی عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا بۆسەر یەمەن(٢٥ی مارسی٢٠١٥) سێ ساڵ بەردەوام کراوەو ئەو پەلامارانە هەروا بێ ئامانجی سیاسی وتەنیا بەدرێژەدان بە کوشتاری خەڵکی یەمەن و هەروەها وێران کردنی ژێرخانە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتەو سەرەنجام بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەکان بەردەوامە.

هێزە یەمەنییەکان لەکاردانەوە بەپەلاماری دەسدرێژکاران، بنکەو پێگەکانی رژیمی ئالی سەعوودو بەکرێگیراوانی لەیەمەن و ناوخاکی عەرەبستان دەکەنە ئامانج.

سەرپەیڤ