وتەبێژی سوپا یەمەن: ئەمریکا بەرپرسی تاوانکارییەکان لە یەمەنە
وتەبێژی سوپای یەمەن وتی : ئەمریکا بەرپرسی زوڵم و تاوانکاریگەلێکە کەلە مافی گەلی یەمەن کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی یەمەن سەبا، شەرەف لوقمان وتەبێژی سوپای یەمەن وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی که ئەگەر پشتیوانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا نەبوایه، بەکرێگیراوانی ناوچەیی ئەم وڵاتە نەیاندەوێرا گوللەیەک بەرەو یەمەن بهاوێژن، وتیشی : ئامادەبوونیی هێزی ئەمریکی، ورەی گەلی یەمەنی دوو ئەوەندە کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی دەستدرێژکاران.
شەرەف لوقمان بە ئاماژەدان بەمەی شکستی سەرشۆڕانەی بەکرێگیراوانی ئەمریکی لە یەمەن بووەتە هۆی ئەوەی بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەست بدەنەشەڕ وتیشی : سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە هەر ئامراێزێک لە نیشتمان و نامووسی خۆیان بەرەڤانی دەکەن و مۆڵەتی داگیرکاری بە هیچ هێزێک نادەن.
کاردانەوەی شەرەف لوقمان بەرانبەر بەشداری کردنی ئەمریکییەکان لەشەڕ بە دژی یەمەن لەحاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز پێنج شەممەی ڕابردوو نووسی: هێزی تایبەتی سوپای ئەمریکا ناسراو بە گرین بێرت بەشێوەی نهێنی یارمەتی عەرەبستان دەدەن .
عەرەبستان لە مانگی مارسی 2015 ەوە لە پێناو هاوپەیمانییەک لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا ، پەلامارێکی بەربڵاویان بەدژی یەمەن، هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەست پێکرد تا بە بیانوونەی گەڕاندنەوەی عەبدرەبەمەنسوور هادی سەرۆکی لەکارلابراوی ئەم وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، بە ئامانج و زێدەخوازییەکانی سیاسی خۆیان بگەن.
شەڕخوازییەکان لە یەمەن سەباری کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی هەژار و قات و قڕی و تەشەنای نەخۆشی جۆربەجۆر کردوەتەوە.
ڕژێمی سەعودی و هاوپەیمانەکانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە هیچکام لە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە ، بگەن.