May 06, 2018 17:33 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی  پارێزگاری دوورگەی

پارێزگاری سوقوترای یەمەن کردەوەی ئیماراتی لەو دوورگەیەی ئیدانە کرد و ڕەخنەی گرت لە دەوڵەتی دەس لە کار کشاوەی یەمەن بە هوی شەرعیەت دان بە داگیرکاریی ئیمارات .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەریی  فەرمی یەمەن  سەبا  " هاشم سەعد  ئەلسوقوترا " پارێزگاری    سوقوترا  وتی  :  ئامادە بوونی  هێزەکانی  ئیماراتی لە دوورگەی سوقوترا  ؛  پێشێلکرانی  ئاشکرای  هەموو یاسا نێونەتەوەیی  و مرۆییەکانە  و بە واتای   دەسوەردانی  ئاشکرا  لە کاروباری   وڵاتانی دیکەیە .  پارێزگاری  سوقوترا   جەختی کرد   هێزە  داگیرکارەکانی  یئمارات   لەو دوورگەیە  لە بەردەم  چاوی  دەوڵەتی  هەڵاتووی  عەبد ڕەبە مەنسوور هادی   سەرۆک کۆماری  دەس لەکار کشاوەی  یەمەن ؛   دارە  کونەکان و   بەردە مەرجانیەکان  دەدزن و  و هەروەها    پەلەوەرە کەم وێنەکان  ئەکەنە  ئامانج . هاشم ئەلسوقوترا  داوای  لە    ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ وێنە  یونوسکۆ   کرد  تا   ئەرکی  خۆی  لە هەمبەر  پاراستنی دوورگەی سوقوترا  کە لە پێڕستی کەلەپووری جیهانی  و پاشەکەوتە  سروشتیەکانی  جیهانی تۆمارکراوە جێ بەجێ  بکەن . ناکۆکیەکانی  نێوان   دەوڵەتی  دەس لە کار کشاوەی یەمەن و ئیمارات لە ساڵێک لەکەوبرەوە  بە دوای کردەوەی  عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری دەس لە کار کشاوەی یەمەن لە مەڕ  لابردنی " عەبدڕوس ئەلزوبەیدی "   پارێزگاری عەدەن  سەر بە ئیمارات   توندتر بووەوە .  دوورگەی سوقوترا لە نێوان کەنداوی  عەدەن  و ئوقیانووسی  هێند  لە نزیکیی  کەنارەکانی  سومالی  دایە  کە بەرلە  داگیر رکدنی هێزەکانی  ئیماراتی  لە کونتڕۆڵی  هێزەکانی وەفادار بە دەوڵەتی  دەس لە کار کشاوەی  یەمەن  و هاوپەیمانەکانی    ڕژیمی  عەرەبستان بوو .

سەرپەیڤ