May 07, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی یەمەن لە دوورگەی سەقتری لە ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بەشداری سەربازی ئیمارات

خەڵکی یەمەن لە دوورگەی سەقتری بۆ دوهەمین ڕۆژی بەردەوام ، لەناڕەزایەتی دەربڕین بە بەشداری سەربازی هێزەکانی ئیماراتی لەم دوورگەیە ، خۆپێشاندانیان ساز دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " عەبدوڵلا بن عیسا ئال عەفرار" سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی خەڵکی پارێزگەکانی ئەلمهرە وسەقتەری یەمەن، یش خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی سەربازی سەعودی وئیمارات لەم ناوچەیە بوو وپیداگری کرد : بەشداری سەربازی ئیمارات وعەرەبستان لەم دوو ناوچەیە هیچ پاسا دانەوەیەکی نیە. سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی خەڵکی پارێزگاکانی ئەلمهرە وسەقتەری یەمەن، وتی: دانیشتوانی ئەلمهرە وسەقتەری لەگەڵ بەشداری سەربازی ئەم وڵاتانە نەیارن. حەوتەی ڕابردوو زانیاری گەلیک لە مەر کردەوەی سەربازانی ئیماراتی لە داگیر کرانی فڕگەی دوورگەی سەقتەری لە مەودای کەنداوی عەدەن وئوقیانوسی هێند ودەرکردنی هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی لەکار کشاوەی یەمە ن لەم دوورگەیە بڵاوکرایەوە. داگیرکرانی ئەم دوورگەیە لەلایەن هێزەکانی ئیماراتی دوابەدوای نێردرانی لێژنەی سەربازی عەرەبستان بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان ، لەنێوان ئیمارات ودەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن بۆ دوورگەی سەقتەری ئەنجام بوو. ناکۆکیەکانی نێوان دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن وئیمارات لە یەکساڵ لەمەوبەر دوابەدوای کردەوەی" عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن لەمەڕ دەرکرانی " عیدروس ئەلزوبیدی " پارێزگاری عەدەن سەربە ئیمارات تەشەنای سەند. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لەمارسی دووهەزارو پازدە دەستیان دایە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن وگه مارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە . شەڕخوازیەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەیەمەن هەتا ئێستاکە بووە ته هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .

سەرپەیڤ