پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر پێتەختی یەمەن
لانیکەم شەش شارومەندی یەمەنی لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر سەنعای پیتەختی یەمەن کوژران .
کەناڵی دەنگ وباسی،"ئەلمەسیرە"ـی یەمەن رۆژی پێنج شەممە راپۆرتی دا ئامانج لەم پەلامارانە ،ماڵێک لە ناوچەی"ئەلئەزرەقین" بوو کە بە هۆیەوە، ژمارێکی زۆر بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو (چوار شەممە) نووسینگەی نوێنەرایەتی لیژنەی نێو دەوڵەتی خاچی سوور لە تاران باسی لە خولی تازەی پەلامارە ئاسمانییەکان کرد بۆ سەر ناوچە قەرەبالغەکانی سەنعا. لە پەلامارەکانی ئاسمانی رۆژی چوار شەممە بۆ سەر ناوچەی"جەوارئەل ئەردی" پێنج کەسی سیڤیل لە وان منداڵێک کوژران.
عەرەبستانی سەعوودی لە مارچی ٢٠١٥ەوە بە پشتگری ئەمریکا و بەبیانووی گەراندنەوەی "عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەستەڵات،پەلاماری بەربڵاویان دژی یەمەن دەستپێکردووە. ئەم دەستدرێژییە تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی هەزاران یەمەنی بی تاوان و کاوڵبوونیی ژیر خانەکانیی ئەم وڵاتە .
هەوالی دیکە باسی ئەمە دەکات، مووشەکەکانی یەمەنی دەنگیی ئاژیری مەترسی یان لە عەرەبستان دا بەرزکردەوە. فەرمانگەی بەرەڤانی مەدەنی(ئاگر دامڕکاندن)ـی عەرەبستان لە ڕاگەیاندراوەیەک دا ڕایگەیاند: دوای تاوسەندنی پەلامارەکانی هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی عەرەبستان،لە ژمارێک لە ستانەکانی ئەم وڵاتە، ئاژیر مەترسی، بۆ تاقیکاری بڵاو دەبێتەوە.
لە شارەکانی " خەرەج"، "دەرعیە" ، و سەرجەم سارستانەکانی ستانی شەرقیە(ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان) ، ئەم ئاژیرە دەنگی بەرز دەبێتەوە .