May 12, 2018 10:33 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆسەر عەرەبستان

یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی هەینی بە مووشەکێکی بالستیکی بەدری یەک، بنکەی درب لە جیزان لە باشووری عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی یەمەن  "سەبە" سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند: سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی  لە کێوی جەحفان  بنکەی مەحانیش لە ڕۆژاوای بنکەی عەین حارە و بنکەی  مرماد لە جیزانی عەبەستانیان داوەتە بەر پەلامار .

هەرلەم حاڵەدا  یەکەی مووشەکیی سوپا  و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  بەیانی ڕۆژی  هەینی باسی هاویژرانی  مووشەکێک بۆسەر بنکەی هێزی سعودی لە پارێزگەی عەسیرە لەباشووری عەرەبسانیان  کرد  . 

هێزی بەرگری  سوپا و لیژنەکانی  جەماوەیی یەمەن  سەرباری  گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی  ڕۆژ بە دوای ڕۆژ  پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستی داوەتە  پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن  و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم  وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی ، سەرۆکی  لەکارلابراوی  یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی  لە یەمەن تائێستا  بووەتە  هۆی کوژران و زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی  دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان  یەمەنی  . 

دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها  وڵاتی هەژاری  یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی  خۆراک و دەرمان کردوەتەوە.

سەرپەیڤ