سێزدە کوژراوو بریندار لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا بۆسەر حەدیدەی یەمەن
پەلاماری فڕوکە جەنگیەکانی سعوودیا بۆسەر مەزرایەک لە شاری جراحی سەربە پارێزگەی حەدیدەی ڕۆژئاوای یەمەن چوار کوژراوو نۆ برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیونی مەسیرە هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی شەوی شەممەش گەمییەکی هەڵگری پەنجا تە9ن گەنم کە بەرەو بەندەری سالیف لە پارێزگەی حەدیدە بەڕێوە بوو لە ڕۆژاوای یەمەن دابووە بەر پەلامار .
فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ، بینای دادەڤانی بەشی ڕازح و دوو ناوچەیان لە بەشی زاهر ، ناوچەگەلێکیان لە بەشی سحار و حیدان و سەفرا لە پارێزگەی سەعدە بوردومان کرد .
ناوچەی مەزرەق ، فەج حەرەز و بەشی میدی لە پارێزگەی حەجە لە ڕۆژاوای یەمەنیش کەوتە بەر پەلاماری فڕوکەکانی سعودی .
لەپارێزگەی جووف لە باکووری یەمەنیش فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ماڵ و زەوی کشت و کاڵی شارومەندانی یەمەنییان لە بەشی متون بوردومان کرد کە بە هۆیەوە ئافرەتێک و منداڵێک بریندار بوون .
عەرەبستانی سعودی بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە ، بەبیانووی گەڕاندنوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی بۆسەر دەسەڵات.
شەڕخوازییەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانانی تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا .