پەلاماری مووشەکیی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان
یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانییەمەن بەمووشەکیکی بالستیک لەجۆری "بەدری یەک"، ی گرتە دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە جیزان لەهەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ سوپای یەمەن کە لەدوو ڕۆژی ڕابردووداو لەکاردانەوە بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی، مووشەکبارانی پێگە سەربازییەکانی عەرەبستانی پەرە پێداوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش پێگەکانی سەربازانی سەعوودی و بەکرێگیراوانی ئەوان لەناوچەی ئەلغاویەو پێگەی ئێم بی سی لە جیزانی مووشەکباران کرد.
یەکەی مووشەکی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرلەبەیانی رۆژی هەینیش مووشەکێکی گرتە پێگەی سەربازانی سەعوودی لە پارێزگای عەسیر لەباشووری عەرەبستان.
هێزی بەرگریی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعوودیا رۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێ.
عەرەبستان لەمارسی٢٠١٥ـەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەک پێکهاتوو لە چەند وڵاتی عەرەبی بۆ وێنە ئیمارات و بەیارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا پەلاماری بەرفراوانی لەدژ یەمەن، هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەس پێ کرد هەتا بەبیانووی گەڕانەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆ دەسەڵات، ئامانج و زێدەخوازییە سیاسییەکانی جێ بەجێ بکات.
رژیمی سەعوودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە هیچ کام لە ئامانجەکانی لەو وڵاتە مسۆگەر بکەن.