May 15, 2018 10:51 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی خاچی سوور: باروودۆخی مرۆیی یەمەن کارەساتبارە

سەرۆکی فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوەکانی خاچی سوور و هەیڤی سوور ڕۆژی دووشەممە جەختی کرد؛ باروودۆخی مرۆیی لە یەمەن تەواو کارەساتبار بووە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادتۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "فرانچسکۆ ڕۆکا" Francesco Rocca بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆ درانی یەمەن لە لایەن هاوپەیمانیی سەعوودییەوە بۆتە هۆی قات و قڕی و کەم بوونی خۆراک و پەرە سەندنی نەخۆشی و پەتای نالەبار لەم وڵاتەدا، راشیگەیاند؛ زۆرێک لە یەمەنییەکان بەتایبەت منداڵان بۆ ئەوەی زیندوو بمێنن پێویستیان بە ئاوی پاک، خۆراک و یارمەتیی پزشکی و دەرمانی خێرا هەیە.

سەرۆکی فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوەکانی خاچی سوور و هەیڤی سوور داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی سەعوودی بێدەنگە نەکەن.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 14 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ