May 17, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • وشداری دانی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بارەی ڕەوشتی ئەلحەدیدەی یەمەن

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بارەی هەگەری سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆڤی لە شاری حەدیدەی یەمەن وشداری دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم ، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بە توندوتیژی بوونەوەی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان هێزەکانی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن و سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە لە شاری حەدیدە ڕایگەیاند: دەیان هەزار کەس لە ئەنجامی توندوتیژی و قورس بوونی تێکهەڵچووەکان لەم شارەوە بەرەو ڕۆژئاوای یەمەن هەڵاتوون.

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی  لە بارەی قەیراناوی بوونی ڕەوشتەکە لە حەدیدە لە هەل و مەرجێکدا کە تێکهەڵچوونەکان بەرەو ناوچە ئاوەدانەکانی ئەم شارە تەشەنە بستێنن، وشداری داوە.

حەدیدە لە گوێئاوەکانی دەریای سووری ڕۆژئاوای یەمەن دا هەڵکەوتووەو لەڕووی حەشیمەتەوە دووهەمین شاری ئەم وڵاتە دێتە ئەژمارو هەگەری پەرەسەندنی هێرشی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان نیگەرانییەکانی پەرە پێ داوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ