هاوێژرانی مووشەکێکی بەدری یەک لەیەمەنەوە بەرەو سایتی ڕاداری سعودیەکان لە پارێزگەی عەسیر
سوپاو هێزی جەماوەری یەمەن ئێوارەی ڕۆژی شەممە مووشەکێکی بالستیکی بەدری یەکیان هاویشتە سایتێکی راداری ڕژێمی سعوودیا جێگیرلە بنکەی خەمیسی سەربە پارێزگەی عەسیر هەڵکەوتوو لە باشووری ڕوژئاوای عەرەبستانی سعوودیا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سایتی راداریی ڕژێمی سعودی لە خەمیس مەشیت مانگی ڕابردووش کەوتە بەر پەلاماری یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن.
یەمەی مووشەکیی سپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ش مووشەکی بالستیکی بەدری یەکیان نا لە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە ئەلعەند لە پارێزگەی لەحەج.
هەرلەم حاڵەف هێزی یەمەنی لە درێژەی ئوپراسیۆنەکەیان توانیان سێ ئوتوموبیلی سەربازی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جووف لە باکووری یەمەن بدەنە بەرپەلامار و بیپشکێنن.
لەم ئۆپراسیۆنە دا چەند بەکرێگیراوی سعودی کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون.
عەرەبستان لە مانگی مارسی 2015 بە هاوپەیمانیی چەند وڵاتی عەرەبی لەوان ئیمارات و بە یارمەتی ئەمریکا، پەلامارێکی بەربڵاویان بەدژی یەمەن دەست پێکرد .