پەلاماری مووشەکیی سوپای یەمەن بۆسەر بەندەری جەیزانی عەرەبستانی سەعوودیا
یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەم ڕایانگەیاند کە مووشەکێکی نیوانبڕی بالستیکیان بەرەو بەندەری جەیزان لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستان هاویشتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند ئەم بەندەرە وەبەر پەلاماری مووشەکێکی یەمەنیی "بدر ١" کەوتووە.
ئەم پەلاماەر مووشەکییە لە وەڵام بە جەنایەتەکانی عەرەبستانی سەعوودی جێبەجێ کرا.
پێشتر "شەرەف لوقمان" وتەبێژی سوپای یەمەن جەختی کردبوو؛ بنکە سەربازییەکان و هەروەها دامو دەزگە ئابوورییەکانی دەسدرێژکاران تا ئەو کاتەی گەمارۆدان و دەسدرێژییەکانیان دژ بە یەمەن بەردەوام بێ، هەر دەدرێنە بەر مووشەکی یەمەنی.
دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەواو خۆجێی و ناوخۆییە و وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە بەڵام توانای بەرەڤانیی یەمەنییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 14 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.