فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا سەنعای یەمەنیان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا شەوی یەکشەم چەندین جار بەشگەلێکی سەنعای پێتەختی یەمەن لەوان دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوت لە شەقامی ستینی ئەم شارەیان بوردومان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پەلامارانە پێنج کەسی سڤیل کوژران و یازدە کەسی دیکەش بریندار بوون .
فڕۆکەکانی عەرەبستانی ڕۆژی شەممەش چەندین جار پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان ، بوردومان کردووە. لە پەلامارە سێ منداڵ کوژران و پازدەی کەسی دیکەش بریندار بوون .
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە. شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاواەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروا وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە.