May 27, 2018 14:42 Asia/Tehran
  • تێکھەڵچوونی ھێزەکانی سەربە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و نەیارانیان لە باشووری یەمەن

ھێزەکانی سەربە داگیرکەرانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ڕۆژی شەممە لەگەڵ چەکدارانی نەیاری ئامادە بوونیان لە یەمەن، لە ناوچەی مەنسورەی عەدەن لە باشووری یەمەن بەتوندی تێکھەڵچوون.

ئاسو شێتێدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا باسی بوونی ١٨ بەنڕیخانەی نھێنیی کردووە لە باشووری یەمەن وڕایگەیاندووە:نزیکەی دووھەزار یەمەنی لەم بەندیخانەگەلەدا کەوتوونەتە بەر دڕندانەترین ئەشکەنجەوئازارەوە کە نمونەکەی بەستنەوەی زیندانییەکان بە شیشێکەوە لە سەر ئاگرە.

ھەرلەم حاڵەدا کارناسانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ژانویەی ٢٠١٨ بە ئامادە کردنی ڕاپۆرتێک،میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانیان بە بەرپرسی ئەشکەنجەدرانی زیندانیان بە ھۆی شۆکی ئلێکتریکی و بێ بەری کردنیان لە داوودەرمان و تونادوتیژیی جینسی زانیوە.

ئاسوشێتێدپرێس بەرلەمە لە لێکۆڵینەوەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە کردەوەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن سەبارەت بە ڕاپێچ کردنی بەگۆترەو ئەشکەنجەدانی گیراوان ڕایگەیاند: ئەمریکا لەو کەسانەی کە لە بەندیخانە نھێنییەکاندا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بەسەر دەبەن لێپێچینەوە دەکات.

ماوەیەک لەمەوپێشیش ڕێکخراوەی ماف و ئازادییەکان لە ڕاپۆرتێکدا باسی بوونی بەندیخانەگەلێکی نھێنی لە عەدەن و مەکلا و دوورگەی سوکاترا لە باشووری یەمەنی کرد کە لە لایەن بڕێک لە ھۆزە خۆجێییەکان لەژێر چاودێریی لەشکریانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دا بەڕێوە دەبردرێت.

ناوچەکانی باشووری یەمەن دوای کشانەوەی ھێزەکانی یەمەنی لە لایەن ھێزەکانی ھاوپەیمان و ھەروەھا تاقمە تیرۆریستەکانی وەک ئەلقاعیدەوە داگیر کراو ھێزەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و عەرەبستانی سەعودیش لەم ناوچانەدا ئامادەن.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ