تیمێکی پزشکیی ئیسرائیلی بۆ چاودێری بەسەر ڕەوتی چارەسەریی بن سەلمان گەیشتە ڕیازی عەرەبستان
رۆژنامەی فەلەستینی"ئەلمنار" چاپی قودس نووسی؛ تیمێکی پزشکیی ئیسرائیلی گەیشتووەتە ریازی پایتەختی عەرەبستان هەتا چاودێری بکات بەسەر ڕەوتی چارەسەریی "مەحەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری سەعوودی.
مەحەممەد بن سەلمان لە٢١ی ئاڤریل و پاش دەسڕێژ بۆسەری لەنزیک کۆشکی شای سەعوودی لەناوچەی ئەلخزامی لەشاری ڕیاز لەمیدیاو لەبەرچاوی خەڵکدا ئامادەنەبووەو لەبارەی چارەنووسی هیچ هەواڵێک لەدەستدا نییە، ناوبراو کاتی سەردانی ئەم دواییەی مایک پۆمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عەرەبستانی سەعوودیش لەمیدیاکان دەرنەکەوت.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ رۆژنامەی ئەلمەنار بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، ڕاست بوونی ڕوودانی کودەتا لە کۆشکی پاشمیری سەعوودی لەناوچەی ئەلخەزامە پشت ڕاست کردەوەو پێی داگرت: لەڕەوتی کودەتاکەی ئەو شەوە، دوو گولـلە گیراوەتە مەحەممەد بن سەلمان و قاچی بریندار بووە.
ماڵپەڕی سەوتولعەرەبیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند: سەرچاوە ئەمریکییەکان پشت ڕاستیان کردۆتەوە کە پاشمیری سەعوودی لەڕووداوی تەقەو دەسڕێژی کۆشکی پاشایەتی لەناوچەی ئەلخەزامی بریندار بووەو بە کۆپتەر لە شوێنەکە گوێزراوەتەوە.
بەقسەی ژمارێک سەرچاوە، پاشمیری عەرەبستان پاش چارەسەریی پزشکیی نهێنی لە ئاڵمان لەبەر برینداربوونی لەو ڕووداوەدا، سەرلەنوێ گەڕاوەتەوە عەرەبستان. ئەو هەواڵە پاش ئەوە بڵاوکرایەوە کە هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستانی سەعوودی(واس) نیوەڕۆی رۆژی هەینی(٢٥ی مای) لەهەواڵێکدا باسی پەیوەندیی تەلەیفونیی پاشمیری عەرەبستان لەگەڵ مایک پۆمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد.