وشداری سنووقی رزگار کردنی منداڵان سەبارەت بە باروودۆخی کارەساتباری یەمەن
"سوسانا کروگەر" سەرۆکی سنووقی رزگار کردنی منداڵان پاش سەفەر بۆ سەنعای پێتەختی یەمەن و ناوچە باشوورییەکانی ئەم وڵاتە، باروودۆخی نائاسایی و تۆقێنەری ئەم وڵاتەی بە گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی "دی وێڵت"ی ئەڵمان؛ سەرۆکی سنووقی رزگار کردنی منداڵان وتی: دەسدرێژکاران بە بۆردومان کردنی ژێرخانەکانی یەمەن، ئەم وڵاتەیان بەرەوڕووی قەیرانی ئاوی خواردنەوە، خۆراک و سەرەکیترین پێداویستییەکانی ژیان کردووە.
کروگەر کوشت و قەڵاچۆ، نەخۆشی و برسێتی بە هەزاران یەمەنی بە ئەنجامی بۆردومان کرانی ئەم وڵاتە لە لایەن سەعوودییەکان و هاپەیمانەکانیانەوە زانی و جەختی کرد لە سەر پێویستیی هەوڵی سنووقی رزگار کردنی منداڵان و نەتەوە یەکگەرتووەکان بۆ ئەوەی زووتر وەفریای خەڵکی یەمەن بکەون.
سەرۆکی سنووقی رزگار کردنی منداڵان هەروەها بە بەڵگە هێنانەوە لە زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئاماژەی کردە گیان لە دەست دانی ١٠ هەزار کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس بە هۆی شەڕ و بۆردومان و هەروەها مردنی ٢٢٠٠ کەس بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشیی کولێرا ڕایگەیاند: بێدەنگە کردنی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر کارەساتی مرۆیی لە یەمەن، بۆتە هۆی سەرسووڕمانی هەموو ئەو پزشک و ستافی دەرمانییەی لەم وڵاتەدا چالاکی دەکەن.
بە پێی ڕێژە و ئاماری سنووقی رزگار کردنی منداڵان زیاتر لە ٢٢ ملوێن کەس واتە نزیکەی سێ لە چواری خەڵکی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی هەیە کە نیوەیان منداڵن.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.