May 29, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیایی لەئاکامی هەڵمەتی هێزە یەمەنیەکان

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێک لەشاری سنووریی عەسیری باشووری عەرەبستان ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیایان کوشت و بریندار کردن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەسیرە، هێزە یەمەنییەکان هەروەها چەند پێگەی سەربازیی گرووپە دەسدرێژکارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودیان لەناوچەی لێواری ڕۆژاوایی بەچەند مووشەکی بالستیک کردە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، هێزە ئاسایشییەکان ولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، لە چەند ئۆپراسیۆن لەشارەکانی پارێزگای حودەیدە لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە، چەند باندی سیخوڕیی هاوپەیمانی عەرەبستانیان ناسیەوەو قۆڵبەستیان کردن.

"سین.عەین.نون" لەشاری "بیت الفقیە" وەک یەک لە دەس وپێوەندییە مەترسیدارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی و بەرپرسی پێوشوێن گرتنی جم و جۆڵی هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەریەکان کە نوێترین گۆڕان و گۆڕانکاریی هاوپێوەند بە دەزگە حکومەتییەکانی یەمەنی دەخستە بەردەست دوژمن لەوێنەی کەسانی گیراوە.

دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی یەمەن، بەکرێگیراوێکی دیکە بەناوی"میم. ئا. ساد.کا"یان لەشاری"الحوک"گرت کە بەرپرسی پێوشوێن گرتنی گۆڕانکارییەکان و خستنەبەردەستی زانیارییەکان بە هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بۆسەر یەمەن بوو.

دوو کەسی دیکەش لەشاری ئەلحوسێنیە کە لە مەترسیدارترین هێزەکانی هەواڵگریی دوژمن لەو شارە دێنەئەژمار، قۆڵبەست کران.

عەرەبستان ئاڤریلی٢٠١٧ش بەئیدیعای قاچاخی ئەسلەحەو تەقەمەنی بۆ یەمەن لەڕێی بەندەری حودەیدە، ئەو ناوچەی بە سەربازی ڕاگەیاندو لەهەوڵی داخستن و وێران کردنی ئەو بەندەرەیە. بەندەری حودەیدە وەک گرینگترین بەندەری یەمەنە کە نزیک بە سەتا هەشتای بارە خۆراکی و دەرمانییەکان لەو بەندەرەوە دەگاتە دەست خەڵک.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکاو ئینگلیز، لەمارسی٢٠١٥ـەوە پەلامارەکانی بۆسەر خەڵکی یەمەن دەس پێ کردووە.

سەرپەیڤ