کوژرانی چەند بەکرێگیراوێکی سەعوودیایی لە باشووری سعوودیا
پلەدارێکی باڵای سەعوودیایی و ژمارێک لە بەکرێگیراوانی هاوڕێی بوونە ئامانجی قەناسەچیانی سوپاو هێزە جەماوەریەکانی یەمەن و کوژران.
بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ سێ شەممەی کەناڵی ئەلمەسیرە، سوپاو هێزە جەماوەریەکانی یەمەن ، بەکرێگیراوانی سەعوودییان لەناوچەی جیزان و نەجران(باشووری عەرەبستان) دایە بەرهێرش و چەکئامێر و کەلوپەلەکانی ئەوانیان تێکشکاند.
یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن هەروەها سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی بەکرێگیراوانی عەبدڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بەرەو شاری حودەیدە ، بەمووشەکی بالستیک هێرشیان کردەسەر ژمارێک لە پێگەو بنکەکانی بەکرێگیراوانی مەنسورهادی لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن.
سەرچاوەیەک لە یەکەی مووسەکیی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕایگەیاند، مووشەکی بالستیک بەوردییەکی زۆر کەوتووەتە ئامانجی چاوەڕوانکراو، و زیانی زۆری لەنێو بەکرێگیراوانی سەعوودی لێکەوتووەتەوە.
عەرەبستان لەمارسی٢٠١٥ـەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەک پێکهاتوو لەچەند وڵاتی عەرەب بۆ وێنە ئیمارات و بەیارمەتی ئەمریکا پەلاماری بەرفراوانی لەدژ یەمەن، دەسپێکرد هەتا بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەببە مەنسورهادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، ئامانج و زێدەخوازییە سیاسییەکانی جێ بەجێ بکات. لەو پەلامارانەدا تائێستا هەزاران یەمەنی کوژراون و بەشی زۆری ژێرخانەکانی یەمەن وێران بوون.