May 30, 2018 08:45 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ بارودۆخی

ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی شوێنهاتە مرۆییەکانی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سەربە عەبدڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆ زاڵبوون بەسەر شاری حودەیدە، نیگەرانی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ستێفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ سێ شەممە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی حودەیدە، وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەوڵی دیاریکردنی بەرنامەکانی خۆیەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری هاتنەدی باری نائاسایی لە شاری حودەیدە.

دوجاریک بەئاماژە بەوەی کە خۆراک و کەل وپەلە پێویستەکانی دیکە بۆ خێزانە ئاوارە یەمەنییەکان بەڕێ دەکرێ، وشداریی دا: تەشەنای تێکهەلچوونەکان ، دەبێتە هۆی زیادبوونی ژماری ئاوارە یەمەنییەکان لەناوخۆی ئەو وڵاتە .

عەرەبستان لەمارسی٢٠١٥ـەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەک پێکهاتوو لە چەند وڵاتی عەرەبی لەوان ئیمارات و بەیارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا پەلاماری بەرفراوانی لەدژ یەمەن، هەژارترین وڵاتی عەرەب دەس پێ کرد هەتا بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆ دەسەڵات، ئامانج و زێدەخوازییە سیاسییەکانی جێ بەجێ بکات.

رژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە هیچ کام لەئامانجەکانیان لەو وڵاتە بێننەدی.

سەرپەیڤ