سەفەری دووبارەی سەعد حەریری بۆ عەرەستان
سەعد حەریری کە بۆ دووهەم جار بۆ پوستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەڵبژێردرا، سەردانی عەرەبستانی کرد.
بەپێی ڕاپورتی ڕوژی چوارشەممەی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی کەناڵی خەبەر ، سەعد حەریری سەروک وەزیرانی لوبنان لەحاڵێکدا سەردانی عەرەبستان دەکات کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی لوبنان، حیزبی موستەقبەل لەبن ڕێبەرایەتی ناوبراو یەک لە سێی کورسییەکانی خۆی لە پەرلەمان لە دەست دا بەڵام جێگەی حیزبوڵڵای لوبنان و پارتە هاوپەیمانەکانی خۆڕاگری بەهێز بووەوە.
سەعد حەریری لە سەفەری نوامبەری ساڵی 2017 بۆ ڕیاز لە پۆستەکەی کشایەوە بەم حاڵە حەریری نیزیکەی یەک مانگ دواتر ڕایگەیاند کە دەست لە کارکشانەوەکەی ڕەت دەکاتەوە و دیسانەوە بوو بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان .
ئێمانوئێل مەکرون سەرۆکی فەرەنسا دوو ڕوژ لەمەوبەر لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیونی ئیدیعای کرد :سەروک وەزیرانی لوبنان لە ڕەوتی دەست لە کارکشانەوەی لەناکاوی لە نوامبەری ڕابردوو لە ڕیاز چەندین حەوتە لە گرتووخانە بووە.
سەعد حەریری لە دیسەمبەری ساڵی 2016 سەرۆک وەزیرانی لوبنانە، خولی یەکەمی سەرۆک وەزیرایەتی ناوبراو لە ساڵی 2009 هەتا 2011ی خایاند.