شاڵاوی موشەکیی هێزەکانی یەمەن بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیا لە ئەلجوف
یەکەی موشەکیی هێزەکانی یەمەنی بنکەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودیایا لە ناوچەی (ئەل لەبەنات)ی سەربە پارێزگای جوفی باکووری یەمەن دایەبەر موشەکی "قاهیر ئێم٢" .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەگێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە، لە ئەنجامی کەوتنی ئەم موشەکەی هێزەکانی یەمەنی لە بنکەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعودیی لە ناوچەی (ئەل لەبەنات) لەپارێزگای جوف، کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوان کوژران و یان بریندار بوون.
هێزەکانی یەمەن ڕۆژی یەکشەممەش بە موشەکێکی باڵستیکی قاهیر ئێم دوو مۆڵگەی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی لەکارکشاوەو دەست درێژکارانی سەعودییان لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار.
هەر لەم حاڵەدا، هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن توانییان، چەندین چەندین ناوچەو بنکەی ستراتژی و مەزرای لە ناوچەی ئەلجەبەیلە لە باشووری مەڵبەندی ئەلتەحیتا لە پارێزگای حەدیدە لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە لە دەست درێژکارانی سەعودی و ئیماراتی و بەکرێگیراوەکانیان بستێننەوە.
یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزەکانی هاوبەشی یەمەنیش توانییان، سیستێمی بەرپەرچ دانوەی ئاسمانی، ژوورەکانی سەرکردایەتی و بینۆگەی هاوپەیمانیی دەست درێژکاران و بەکرێگیراوانیان لە بەرەی کەنارەکانی ڕۆژئاوا لەنێو بەرن.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەستەڵات کە ئەم شاڵاوانە کاول بوونی یەمەن و قەڵاچۆی هەزاران مرۆڤی بێ دەرەتان بەولاوە هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ ڕژێمی سەعودی بەدواوە نەبووە.
ڕژێمی سەعودی و هاوپەیمانەکانی هەتا ئێستا لە بەر بەرخۆدانی جەماوەری یەمەن بە هیچکام لەو ئامانجانەی خۆیان لەو وڵاتەدا نەگەییشتوون .
هێزەکانی یەمەنی لە کاردانەوە بەرامبەر بە شاڵاوی دەست درێژکاران ، بنکەو مەتەرێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعودو بەکرێگیراوانیان لە یەمەن و نێو خاکی عەرەبستان دا دەدەنە بەر پەلامار.