حوزه‌یران 02, 2018 19:28 Asia/Tehran
  • شەپۆلی نوێی گۆڕانکاریی لە عەرەبستان و بە دەستەوەگرتنی پۆستی زیاتر لەلایەن بن سەلمان

"سەلمان بن عەبدولعەزیز" شای عەرەبستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بڕیارێکدا فەرمانی پێکهاتنی ئەنجومەنە نوێکان و دانانی وەزیرانی نوێی دەرکرد.

شای عەرەبستان ناوی وەزارەتی فەرهەنگ و ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتەی گۆڕی بۆ وەزارەتی ڕاگەیاندن و "شێخ عەبدل لەتیف شێخ"ی وەک وەزیری کاروباری ئیسلامیی عەرەبستان دەسنیشان کرد و لەبڕیارێکی دیکەدا "عەلی بن ناسر ئەلغەفیس"ی وەزیری کارو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەسەردەسەڵات لاداو "ئەحمەد بن سولەیمان بن عەبدولعەزیز ئەلراجحی" لەجێگای ناوبراو دانا. شای عەرەبستان هەروەها فەرمانی پێکهاتنی لیژنەی پاشایەتی بۆ "مەککەو پیرۆزایەتییەکان"ی دەرکردو "مەحەممەد بن سەلمان"ی پاشمیری سەعوودی وەک سەرۆکەکەی دەسنیشان کرد هەتا لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شارە پیرۆزە ئیسلامییەکانیش خۆی بیگرێتەئەستۆ.

" مەحەممەد بن سەلمان "پاشمیری عەرەبستان دەبێ وەک کۆپیەکی نوێ و مەکینەی جوڵەپێکەری بیروهزری مەترسیداری وەهابیزمی نوێ بزانرێ. نموونەی کۆپی کراوی نوێی وەهابییەت بەڕێبەریی مەحەممەد بن سەلماند، بەدیهێنەری کردەی وێرانکەرانەو لەهەمان کاتدا مەترسیدارتر لەدژ شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکانەو ئەو دەسنیشانکردنە دەتوانێ شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان زیاتر بخاتە بەرمەترسیی رژیمی ئالی سەعوود. گۆڕانکارییەکانی ئێستای سیاسی لە عەرەبستان لەکاتێکدایە کە بەرلەوە هەواڵگەلێک لەبارەی ناکۆکی قووڵی نێو ماڵباتی سەعوودی بڵاوببووەوە. کۆڕو نێوەندە سیاسی ومیدیاییەکانی ناوچە ڕایانگەیاندبوو کە سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستانی سەعوودی خەریکی ئامادەکردنی بارودۆخ بۆ لەسەر تەخت دانانی کوڕەکەی واتە مەحەممەد بن سەلمان لەداهاتوویە.

ئەو پرسە ، خولی نوێی ناکۆکی و تێکهەڵچوونی نێوان پاشمیر و شازادە عەرەبستانییەکانی لێکەوتووەتەوە. لە وەها بارودۆخێکدا ، تەقەودەسڕێژ ماوەیەک لەوەپێش لە کۆشکی پاشایەتی لە ڕیاز ڕووی دا کە دواتر شایەتی ئامادەنەبوونی چەند حەوتەیی گوماناوی مەحەممەد بن سەلمان لەگۆڕەپانی سیاسی عەرەبستان بووین. پاشمیری سەعوودی نەیاری زۆری لەناوخۆ ودەرەوە هەیە بۆ وێنە شازادە لەسەر دەسەڵات لابراوەکان هەتا گیراوانی ماڵباتی پاشایەتی بەدەست ناوبراوە. بەڵام سێناریۆیەکی دیکە کە لەمەڕ ڕووداوی تەقەی نزیک کۆشکی پاشایەتی عەرەبستان لەڕیاز هاتەئاراوە، ئەوە بوو کە ئەوەی وا ڕووی دا دەتوانێ شانۆیەکی بەرنامەداڕێژراو لەلایەن ژمارێک لە دەس وپێوەندییە حکومەتییەکانی نزیک بەمەحەممەد بن سەلمان، پاشمیری ئەو وڵاتە بووبێ. لەو چوارچێوەدا مەحەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان بەئاسایشیتر کردنی بارودۆخ، بوارخۆش دەکا بۆ دروست بوونی شەپۆلی نوێی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ئامادەکردنی بارودۆخ بۆ دانیشتنەسەر تەختی پاشایەتی لەجیاتی باوک کە لەچەندمانگی ڕابردوو قسەوباسی زۆر لەبارەیەوە بەرگوێ دەکەوت. شەڕی دەسەڵات لەماڵباتی ئالی سەعوود هەموو رۆژێک ڕەهەندو لایەنی بەربڵاوتر بەخۆدەگرێ و ئەنجامەکەی، لادان و دانانی بەرپرسان وکەسایەتییەکان لەسەر پۆستە جۆراوجۆرەکان لەو رژیمەیە کە جۆرێک ناجێگیریی سیاسی و سەرلێشێواویی لەگرتنەبەری بڕیاردانەکانی بەدواوەیە.

سپاردنی جێگەوشوێنی سەرەکی وگرینگ بە کەس وکار و کوڕەکان ئامانجێکە کە مەلیک سەلمان هەر لە رۆژانی سەرەتاییەوە بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە عەرەبستانی خستووەتەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوە. لەڕاستیدا ماڵباتی سەلمان بن عەبدولعەزیز بەدانانی کوڕەکانی و خزمانی لەپۆستە گرینگ و هەستیارەکان لەهەوڵدان هەتا لەنزیکەوە لەبارەی کاروبار وجم و جۆڵەکانی دەم و دەزگەو ناوەندە حکومەتییەکانی ئەو وڵاتە ئاگادار ببنەوەو بەرەنگاری هەرچەشنە نافەرمانی وناڕەزایەتییەک ببنەوە کەلەلایەن شازادە سەعوودییەکانەوە ئەنجام دەگرێ. چاودێرانی سیاسی بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مەحەممەد بن سەلمان هەردەم زیاتر لەهەمووان لە گۆڕانکارییە سیاسییەکان، سوود وەردەگرێ و ئەو گۆڕانکارییانە هەردەم دەبێتەهۆی ئەوەی پۆست و کاروباری زیاتر بکەوێتە دەست ناوبراو و خزم و کەس وکاری.

سەرپەیڤ