حوزه‌یران 03, 2018 09:41 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی  سعوودیایی لە یەمەن

ژومارێک بەکرێگیراوی سەربە هاوپەیمانیی سعوودیایی لە ناوچە شەڕلێدراوەکانی باکوور و ڕۆژئاوای یەمەن کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا،  ئەم بەکرێگیراوانە لە ئۆپراسیۆنی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بەمەبەستی پێشگیری کردن لە پێشڕەوی  هێزی هاوپەیمانی سعودی لە ناوچەکانی جیزان و عەسیر  لە باشووری عەرەبستان  و لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن کوژراون.

هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  هەروەها لەم ئۆپراسیۆنە دا حەوت  ئوتوموبیلی  سەربازی سوپای عەرەبستانیان لە ناوچەکانی ئۆپراسیونی لە سنووری باشووری ئەم وڵاتە، تێک شکاند.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستیان داوەتە دەستدرێژکاری  سەربازی بوسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی  و ئاسمانی ئەم وڵاتە.

شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن  تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە  چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس  و ئاوارە بوونی  بەملوێنان یەمەنی  .

دەستدرێژکاری سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی  هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی  کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە  .

ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی  تائێستا لەبەر خۆڕاگری  گەلی یەمەن نەیانتوانیوە  بە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە  بگەن.

سەرپەیڤ