حوزه‌یران 03, 2018 21:17 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٩ کەسی سیڤیلی یەمەنی لە پەلامارەکانی  عەرەبستان

سەرچاوەکانی نەخۆشخانەیی لەیەمەن باسیان لە کوژرانی نۆ کەسی مەدەنی یەمەنی لە پەلامارەکانی ئاسمانی عەرەبستان بۆ سەر ستانی سەعدە کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەڤزیۆنی "ئەلعالەم" ، فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ئەمرۆ یەکشەممە ماڵی کەسێکی مکەدەنی یەمەنیان لە ناوچەی "ئەلعەشە" لە شاری باقم لە ستانی سەعدە(باکووری یەمەن) بۆردومان کردووە. ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکات هەموو قووربانیان ئافرەت و منداڵن.

 هێزە یەمەنییەکانیش لە وڵامی پەلامارەکانی سەعوودییەکان، بە پەلامار بۆ سەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بوارگەی "عەلەب" لە ناوچە عەسیر(باشووری عەرەبستان) ژمارێک لە وانیان کووشتوە و یان برینداریان کردوون.

 عەرەبستان لە مارچی ٢٠١٥ەوە لە تەشکی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی لە وان ئیمارات و بەیارمەتی چرا سەوزی ئەمریکا پەلامارەکانی بەربڵاویان دژی یەمەن دەستپێکردووە ، بە بۆنەی گەڕاندنەوەی "عەبد ڕەبە مەنسوورهادی"  سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەستەڵات؛ بە ئامانجەکان و زیدەخوازییەکانی سیاسی خۆی دەستی ڕابگات. ڕەژیمی سەعوودی وهاوپەیمانەکانی تا بە ئێستا بە هۆی خۆراگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە دەستیان بەهیچکام لە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا ڕابگات.

سەرپەیڤ