حوزه‌یران 04, 2018 20:26 Asia/Tehran
  • شەرت ومەرجی ئەنساروڵڵا بۆ دیدار لەگەل نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن

سەرۆکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەن ، دانی موچەی کارمەندانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ی شەرت ومەرجی وتووێژ لەگەڵ نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەنعا ڕاگەیاند .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری مێهر " محەممەد عەلی ئەلحوسی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتر نوسیی: مارتین گریفیتس " نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن دەبێ بزانێ وەکوو یەکەمین هەنگاو ، موچەی کارمەندانی دەوڵەت بدات وئەگەر وەها کردەوەیەک ئەنجام نەگرێت لەگەڵ ناوبراویش وەکوو " ئیسماعیل وەلد شێخ " نێردراوی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەفتار دەکرێت. مارتین گریفیتس ڕۆژی شەممە چووە سەنعا هەتا لەگەڵ ڕێبەرانی ئەنساروڵلا لەمەڕ دەسپێکرانی وتووێژەکانی سیاسی لەیەمەن وتووێژ بکات. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە ، هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەڵمەتی سەربازی بەربڵاویان لەدژی بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی وئیماراتی لە ناوچەی ناتیع لە پاریزگەی ئەلبیزا دەسپێکردو زەرەروزیانی زۆری لە دەسدرێژکاران دا. هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بە زاڵبوون بەسەر چەند ناوچە وبنکە لە ناوچەی ناتیع دەستیان گرت بەسەر  بڕیکی زۆر چەک وچوڵ. هەروەها بە هۆی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆسەرناوچەیەک لە پارێزگەی حوجە شارومەندیکی یەمەنی کوژراو یەک کسیش بریندار بوو. شەڕخوازیەکانی عەرەبستان وئیمارات بە یارمەتی ئەمریکا لە یەمەن بە بیانوی گەڕاندنەوەی " عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری دەس لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بۆ دەسەڵات ، لەمارسی دووهەزارو پازدەهەتائێستاکە بووە هۆی کوژران وبرینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی وئەم وڵاتە ی لەگەڵ کەمی مادەی خواردەمەنی ، دەرمان وپەرەی نەخۆشی وەکوو کولیرا ڕووبەڕوو کردوەتەوە.

سەرپەیڤ