حوزه‌یران 05, 2018 10:10 Asia/Tehran
  •  دڕندەکاری نوێی سەعوودیا لە یەمەن - نۆ  ئەندامی بنەماڵەیەکی یەمەنی کوژران

لەئاکامی پەلاماری ڕۆژی دووشەمی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕیژیمی سەعوودیا بۆسەر پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن 9 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی یەمەنی بۆ وێنە چەن ژن و منداڵ بوونە قوربانی .

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی  هەروەها تڕوموبیلێکیان  لە شاڕێیەک لە شاری  عەبس  لە پارێزگای حەجە  دایە بەر پەلامار  کە بووە هۆی کوژرانی  سەرنشینێکی  ئەو تڕوموبیلە  و بریندار بوونی  کەسێک .  عەرەبیتان  بە لاگری  ئەمریکا   ئیمارات  و چەن وڵاتی  دیکە  لە مارسی  2015 وە  دەستی دایە  دەسدرێژی  سەربازی  بۆس ەر یەمەن  و گەمارۆی زەوینی  دەریایی  و ئاسمانی  ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی  عەرەبستان  و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن  تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی  زیاتر لە  چواردە هەزار یەمەنی   بریندار بوونی  دەیان هەزار کەس و   ئاوارە بوونی  ملێونان ی ەمەنی .  دەسدرێژی  سەربازی  عەرەبستان  هەروەها   وڵاتی هەژاری یەمەنی  تووشی  کەمبوونی  توندی مەوادی خواردەمەنی  و دەوا و دەرمان کردووە .   ڕژیمی سەعوودی  و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا  بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن  نەیانتوانیوە  بگەنە ئامانجەکانی خۆِان  لەو وڵاتە .

سەرپەیڤ