عەرەبستان لەمپەری سەررێگەی چوونی هاووڵاتیانی قەتەری بۆ حەجی عومرە لە مانگی ڕەمەزان دا
لە درێژەی ڕامیاریکاریەکانی عەرەبستان لەبواریی ئەنجام دانی ڕێ وڕەسمی حەجی عومرە ڕیاز ئەمساڵیش بە دیاری کردنی مەرج بوو بە لەمپەری بەشداری زیارەتکارانی حەجی عومرەی قەتەریەکانی لە مانگی ڕەمەزان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی حەج وعومرەی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە لە بەیان نامەیەکدا لە مەڕ دۆخی زیارەتکارانی حەجی بعومرەی قەتەری ڕایگەیاند ئەو گروپە لە هاووڵاتیانی قەتەری کە ئەمساڵ دەتوانن لە عومرە ئامادەبن ، دەبێ لەدەرەوەی ئەم وڵاتە دا بن وتەنیا لە ڕێگەی ئاسمانیەوە بێنە ناو فڕگەی" مەلەک خالیدی " جەدە. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی حەج وعومرەی عەرەبستان ، شەرت ومەرجی قەبوڵ کردنی قەتەریەکان تەنیا بەجۆریک دەبێت کە پیشتر لەبنکەی ئینترنتی وەزاڕەتی حەجی عەرەبستان ناویان نوسیبێت وقەبوڵ کرابیتن. وەزاڕەتی حەجی عەرەبستان هەروەها کەڵک وەرنەگرتن لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەر ی لە شەرت ومەرجەکانی بەشداری زیارەتکارانی عومرەی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند . لەم بەیان نامەیەدا ، عەرەبستان لەحاڵێکدا کە ئیدعای قەبوڵ کردنی زیارەتکارانی حەجی عومرەی قەتەری کردووە کە چەند مانگ لەمەوپیش ، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی قەتەری کە بە لەبەر چاوگرتنی شەرت ومەرجی دیاری کراو لە ڕیگەی کوەیت ، بۆ بەجێ هێنانی ڕی وڕەسمی عومرە سەفەریان کردبوو بۆ بەندەری جەدە ، لەفڕگەی مەلیک خالیدی ئەم بەندەرەوە گەڕاندەوە. عەرەبستان ، ئیمارات ، بەحرەین ومیسر لە پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دۆحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بە سەرکردایەتی ڕیاز ، قەتەری بە پشتیوانی لە تیرۆریسم تاوانبار کردو پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ دۆحە پچڕاند . ئەم وڵاتانە هەروەها سنوورەکانی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی خۆیانیان لەگەڵ قەتەر داخست.