حوزه‌یران 07, 2018 20:04 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر پارێزگای

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودیا چەند جار ناوچەگەلێکی پارێزگای "حەججە" لەباکووری رۆژاوای یەمەنیان بەقورسی بۆردومان کرد.

بەپێی راپۆری ئەمرۆ پێنج شەممەی کەناڵی یەمەنیی"ئەلمەسیرە"، لەو پەلامارانەدا چەندین ماڵ وێران بوونە. ئامارێک لەبارەی ژماری کوژراو و بریندارانی ئەو پەلامارانە بڵاو نەکراوەتەوە.

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا، ناوچەی "ئەلمتون" لە پارێزگای"ئەلجوف" لەباکووری یەمەنیان ، لانیکەم پێنج جار بۆردومان کرد.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا لەمارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان لەیەمەن تائێستا کوژران وبرینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.

رژیمی سەعوودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی گەلی یەمەن نەیانتوانیوە، ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی دەس وپێوەندییەکانیان) بێننەدی.

سەرپەیڤ