حوزه‌یران 09, 2018 08:37 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆسەر بنکەی سەربازیی عەرەبستان

یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، شەوی هەینی بنکەی چەکدارانی عەرەبستانیان لە باشووری ئەم وڵاتە بە چەند مووشەک، داوەتەبەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی مەسیرەی یەمەن،  یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، بنکەی سەربازیی عەرەبستانیان لە دوو ناوچەی نەجران  و خەمیس مەشیت  بە مووشەکی بالستیک داوەتە بەر پەلامار  . 

بەرلەمە شەرەف لوقمان   وتەبێژی هێزی یەمەنی پێداگریان کرد بوو، بنکە و هەروەها دامەزراوەکانی ئابووریی دەستدرێژکارانی  سعودی هەتا کاتێک بایکۆت و دەستدرێژی  ئەوان بە دژی یەمەن  درێژەی هەبێت، دەکەوێتە بەر مووشەکی یەمەنییەکان.

هێزی بەرگریانەی  سوپا  ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری  بایکۆتی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی ئالی سعود، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، پەرە دەستێنێ .

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی تر لە مانگی مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری  سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.

شەڕخوازی  عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن  تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان  یەمەنی .

سەرپەیڤ