درێژەی دەسگیر کرانی چالاکانی مافەوانی وحقوقی لە عەرەبستان
هێزە ئەمنیەتیەکانی عەرەبستانی سەعودی دوو کەسی ترلە چالاکانی مافەوانی لەم وڵاتەیان دەسگیر کرد.
کەنالی ئەلجەزیرە بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی مافەوانی ڕاپۆرتی دا: نوف عەبدولعەزیز" و" میا ئەلزهرانی" لە چالاکانی حقوقی بە فەرمانی کاربەدەستانی سەعودی دەسگیر کراون. دامەزراوەی مافی مرۆڤی" ئەلقست" ی عەرەبستانیش لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا: نوف عەبدولعەزیز "چالاک ونوسەری سەعودی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسگیر کرانی چالاکانی مافی ئافرەتان لە عەرەبستان ، دەسگیر کراو بۆشوێنێکی نادیار گوێزرایەوە. دامەزراوەی ئەلقست وتی: میا ئەلزەهرانی یش بە هۆی میدیایی لردنی هەواڵی دەسگیرکرانی نوف عەبدولعزیز دەسگیر کراوە. ڕۆژی ڕابردوو هەینی ٣٠ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بەیان نامەیەک لە عەرەبستان داوایان کرد هەموو چالاکانی مافی مرۆڤ کەلەم وڵاتە دەسگیر کراون ، خیرا ئازاد بکرین. ڕژێمی ئالی سەعود ٢٢ی مانگی مای حەفدە کەس لە چالاکانی مافی مرۆڤی ژنانی بە بێ ئەمەکە مافی گرتنی وەکیل وپارێزەریان هەبێت، دەسگیر کرد. کردەوەیەک کەلەگەڵ ناڕەزایەتی گروپەکانی مافی مرۆڤ و ڕیکخراوەکانی نێودەوڵەتی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ ڕووبەڕوو بووەتەوە.