کوژرانی پەنجا بەکرێگیراوی سعودی لە ڕۆژاوای یەمەن
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی شەممە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ناوچەی جاح لە پارێزگەی حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، پەنجا بەکرێگیراوی سعودیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،لەم ئۆپراسیۆنە ژومارێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سعودیش بریندار بوون.
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو توانیان سەدان هێزی سعودی و ئیماراتی لە حەدیدە بکوژن .
سەرلەشکر محەممەد ناسر عاتفی وەزیری بەرەڤانی یەمەن دووهەمی ژووئەنیش پێداگری کرد بوو دەرگەی جەهەندەم لەسەر دەستدرێژکاران دەکرێتەوە.
هێزی ڕژێمی سعودی و ئیماراتی لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە ئۆپراسیۆنێکیان بەئامانجی داگیرکردنی بەندەری حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێکردووە.
بەندەری حەدیدە سەرەکی ترین ڕێگەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنە.
هێزی بەرگریانەی سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری بایکۆتی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی ئالی سعود، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، پەرە دەستێنێ .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی تر لە مانگی مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .