یوونیسف: یازدە ملوێن منداڵی یەمەنی پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەیە
سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕەوشی مرۆیی لە یەمەنی کارەساتبار وەسف کرد و ڕایگەیاند: یازدە ملوێن منداڵی یەمەنی پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، یوونیسف هەروەها وتیشی: داخستنی بەندەری حەدیدە کە هێڵی سەرەکیی داکۆکی یەمەن دێتە ئەژمار، دواهاتی نالەباری بۆ منداڵانی یەمەنی بە دواوە دەبێت .
هێزی ڕژێمی سعودی و ئیماراتی لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە ئۆپراسیۆنێکیان بە ئامانجی داگیرکردنی بەندەری حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێکردووە .
بەندەری حەدیدە سەرەکی ترین ڕێگەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئیمارات، ئەمریکا ، ڕژێمی زایۆنیستی و ژومارێک لە هاوپەیمانانی لە مانگی مارسی 2015 ەوە دەست دەدەنە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
شەڕخوازی عەرەبستان، ئیمارات و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی بەدەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان و ئیمارات هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە.
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری گەلی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا .