کوژرانی حەوت کەسی سیڤیل لە پەلاماری دەستدرێژکارانی سعودی
حەوت کەسی سیڤیل لەوان ئافرەتێک لە پەلاماری ئاسمانی دەستدرێزکارانی سعودی بۆسەر پارێزگەی سەرسنووری سەعدە لە باکووری یەمەن کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی مەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ڕۆژی پێنج شەممە ماڵێکی ئاوەدانیان لە ناوچەی غوور لە شاری سنووری غمر لە پارێزگەی سەعدە داوەتە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە حەوت کەسی سیڤیل لەوان ئافرەتێک کوژراون .
ڕۆژی ڕابردووش لەبەر پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر پارێزگەکانی سەعدە، تەعز و حودەیدەی یەمەن، دوازدە کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە هێرشەکانی دەسدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن و نێو خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار.