گرتنی سەرۆکی گەورەترین تۆڕی سیخووڕی عەرەبستان لە "ئەلحودەیدەی" یەمەن
دەزگە ئەمنیەتیەکانی یەمەن توانیان بە ناسینی یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی سیخووڕی هاوپەیمانی سەعوودی لە ناوچەی " تەهامە " لە" ئەلحودەیدەی "یەمەن سەرکردەی تەکفیری ئەوان قۆڵبەست بکات
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی ئەلعالەم ، سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئاسایشی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمی یەمەن سەبا وتی ڕێنوێنی ئەو باندە سیخووڕیە لە ئەستۆی " عەبدوڵڵا سەتیح " لە دایک بووی عەرەبستان و یەکێک لە دەرچووانی قوتابخانەکانی تەکفیری کە یەکێک لە سەرکردەکانی گەورەی ڕێکخراوە تەکفیریەکانی چالاک لە پێناو بەرژەوەندی ئاژانسەکانی هەواڵگری بیانیە . ئەو سەرچاوە ئاگادارە جەختی کرد لە ماوەی دەسدرێژکاری هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن ، عەبدوڵڵا سەتیج خزمەتی ئەو هاوپەیمانیەی دەکرد و لە ناردنی زانیاریەکان تا سەربازوەرگرتن لە بەکرێگیراوان بو شەڕ لە ڕیزی دەسدرێژکاران و ئیدارەی گرووپەکانی تڕۆڕ درێخی نەکردووە و ئەم دواییە چاودێری بووە لە سەر دوو تۆڕی گەورە بە 40 ئەندام . لە لایەکی دیکەوە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، فیدیویەکی نوێیان لە ناوخۆی فڕگەی حودەیدە بڵاو کردەوە کە نیشاندەری درۆ بوونی بانگەشەی هاوپەیمانی سەعوودی سەبارەت بە زاڵ بوون بە سەر فڕگەی حودەیدەیە . تۆڕەکانی سەر بە هێزەکانی دەسدرێژکاری ئالی سەعوود بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی دویین بانگەشەیان کرد زاڵ بوونە بە سەر فڕگەی حودەیدە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی هاوپەیمانی ، بۆ زاڵ بوون بە سەر کەناری ڕۆژئاوای یەمەن خەسار و قۆربانی زۆریان لێ کەوتووە .