کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سعودی لە شەڕەکانی حەدیدەدا
دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی سەر بە دەسدرێژکارانی سعودی لەوان ژمارێک لە فەرماندەرانی مەیدانیی ئەوان لە شەڕەکانی لێواری رۆژاوای یەمەن لە حەدیدە کوژران و سەدان کەسی دیکە لە وان بریندار بوون .
بەپێی راپۆرتی ئەلعالەم ، هێزەکانی ئەرتەش و لیژنە جەماوەرەیکانی یەمەن زیاتر لە 44 ئۆتومبێلی زرێیی و سەربازیی بەکرێگیراوانیان تێک شکاند .
هەروەها لە هەڵمەتی هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە حەماوەریەکانی یەمەن لە پارێزگەی زالع لە باشووری یەمەن ژمارێک لە بەکرێگیراونی رژێمی سعودی کوژران یان بریندار بوون .
عەلی قەشەر جێگری پارێزگاری حەدیدە و سەرۆکی شورای یەکگرتوویی عەشاریەریی یەمەنیش باسی کوژرانی عیسا سەیف جێنشینی سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئیمارات و تاقمێک لە ئەفسەرانی ئەم وڵاتەی کرد کە دوو رۆژ لەمەوبەر روویان کردبۆ یەمەن .
بە وەی ئەم کاربەدەستەی یەمەنیە ، کوژراوانی هاوپەیمانیی سعودی لە چەند رۆژی رابردوودا ، گەیشتووەتە 253 کەس .
بە دوای زاڵبوونی هێزەکانی خۆڕاگریی یەمەن بەسەر بەلەمێکی جەنگیی دەسدرێژکاران لە حەدیدە ، سەرچاوەیەکی یەمەنی ئەمڕۆ لە وتووێژ لە گەڵ ئەلئەخباردا رایگەیاند : فەرمانبەریەتی سەرنشینانی ئەم بەلەمە دەست بەسەر داگیراوە کە تابعیەتی فەڕەنسیان هەیە ، سیخوڕی لە لێوارەکانی ئەم بەندەرە بووە .
بەندەری حەدیدە سەرەکی ترین ڕێگەی ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆیەمەنە .