حوزه‌یران 19, 2018 13:52 Asia/Tehran
  •  ئەنساڕوڵڵا :خەباتکارانی یەمەنی  هێڵی فریاگوزاری دەسدرێژکارانیان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوایی  پچڕاند .

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی : خەباتکارانی ئەو وڵاتە هێڵی فریاگوزاری هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعوودیان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوایی پچڕاند .

بە گوێرەی   ڕاپوڕتی  کاناڵی  ئەلعالەم موحەمەد ئەلبەخیتی   ئەندامی  مەکتەب  سیاسی   بزووتنەوەی  ئەنساڕوڵڵا  وێڕای ئاماژە بە  گەمارۆی   ئەندامانی هاوپەیمانیی  دەسدرێژکاری سەعوودی  و پچڕاندنی  هێڵی  فریاگوزاری  ئەوان  بە دوای  داهێنانی کردەوەی  هێزەکانی خۆڕاگری  یەمەن  وتیشی :  ئەمڕۆکە  جن و جوڵی  هێزەکانی دەسدرێژکار بە پێی  پێداویستیە  سەربازیەکان نیە  بەڵکوو تەنیا  بو وەدەس هێنانی  دەسکەوتی  مێدیاییە .   ئەلبخیتی   تاکتیکەکانی  دوژمن بە هۆکاری سەرەکی داسەپێندرانی  خەسارگەلی بەربڵاو   بەوان زانی   و ڕایگەیاند : چڕ بوونەوەی   ئەندامانی  هاوپەیمانیی  سەعوودی بەسەر ناوچەی کەناری ڕۆژئاوایی بووە هِۆ پێشکەوتنی  ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان لە بەرەکانی یدکە دا بۆ وێنە  بەرەی  حەرەز  ، ئەلجوف  و نەجران بوو . کاربەدەستانی یەمەنی  هەروەها    ڕاگەیندراوەکانی  گەمژانەی  ئەنوەر قەرقاش  وەزیری  ڕاوێژکار  لە وەزارەتی   دەرەوەی  ئیماراتیان لە مەڕ  پاشەکشەی بە بێ پێش مەرجی  ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان لە حودەیدەیان لە پناو  دووپات کردنەوەی  هەڵیت وپەڵیتەکانی چوار ساڵی ڕابردووی   دەسدرێژکاران زانی   و ڕایگەیاند   ئەو داخوازیە شەرمهێنەرە  تەنیا بۆ سەرپ ۆش دانان بە سەر شکستی   مەیدانی  و ناکامیەکانی  بەربڵاوی  دوژمنانە . شەرەف لوقمان  وتەبێژی ئەرتەش  ی ەمەن   ڕۆژی  دووشەمە  پێشڕەوی  هێزەکانی  هاوپەیمانی  دەسدرێژکاری سەعوودی  لە حودیەدەی  بەخەون و خەیاڵ   زانی   و وتیشی :   بەرەی کەناری  ڕۆژئاوایی هەموو دەسدرێژکاران لەنا و   دەبات .  مێدیاکانی سەر بە  هاوپەیمانی  سەعوودی  لە ڕۆژی شەمە 16  ژوئەن  بە وەڕێخستنی  شەڕی دەرونی  و پڕوپاگەندەیی  دژی  هێزەکانی یەمەنی  دەستیان کردووە بە   بڵاو کردنەوەی  هەواڵەکان  و جم  جوڵی  دەسدرێژکاران  لە حودیدە .

سەرپەیڤ