لەناوچوونی هەماری چەکەمەنیی دەسدرێژکارانی سعودی لە حودەیدەی یەمەن
سەرچاوەیەکی سەربازیی باسی لەنێوچوونی هەمارێکی چەکەمەنیی دەسدڕێژکارانی سعودی بەھۆی هێزەکانی خۆڕاگریی یەمەنی کرد لە پارێزگەی "حودەیدە" لەڕۆژئاوای ئەم وڵاتە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلمسیرە" ی یەمەن سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن، هەماری چەکەمەنی دەسدرێژکاران لەباشووری ناوچەی" ئەلدریهمی" یان لە حودەیدە تەقاندەوە کە دوابەدوای ئاگر گرتنی ئەم هەمارە چەکەمەنیە ، چەندین تەقینەوە ڕووی دا. سوپا وهێزە جەماوەرییەکانی یەمەن بەرلەمەیش لە پچڕانی هێڵەکانی فریاکەوتنی بەکرێگیراوان لە ناوچەکانی " ئەلدریهمی " و" ئەلمەجلیس" لە لێوارەی ڕۆژئاوای حودەیدە هەواڵیان دابوو. سوپا وهێزە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی سعودی لە ڕۆژئاوای " مەجازە، لەناوچەی " عەسیر" لە باشووری عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار کە بەهۆیەوە ، ژمارەیەک لە سەربازانی سعودی کوژران. هەواڵێکی تر لەیەمەن ئەمەیە کە ، پەلاماری موشەکی وتوپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدڕێژکاری سعودی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان لە ناوچەی "رازح" لە سەعدەی یەمەن " پەرەی سەندووە. عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتەی خستووەتە ژیر گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی . شەڕنانەوەی عەرەبستان لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووەتەهۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملوینان یەمەنی.