حەمدان : تڕەمپ بە نیازی لەناوچوونی داهاتووی فەلەستینیەکانە
ئەندامی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جەختی کرد دەوڵەتی ئەمریکا بە لاگری تەواو لە ڕژیمی زایونی لە پێناو لەناوچوونی داهاتووی نەتەوەی فەلەستین هەوڵ ئەدات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی هەواڵدەریی فەلەستین ،ئوسامە نوجەیفی ئەندامی باڵای حەماس ،ئەمڕۆ شەمە جەختی کرد دەوڵەتی ئەمریکا چەک بە ڕژیمی زایونی ئەدات و ئەو ڕژیمە هەروا درێژەی ئەداتە داگیر کردنی سەرزەوینی فەلەستین و کوشتاری خەڵک . ئەندامی باڵای حەماس وتیشی : فەلەستینیەکان نابێ بۆ یارمەتی وەرگرتن ، پشت بە وڵاتانی دیکە ببەستن و ئەرکی ئەوان خۆڕاگری لە هەمبەر داگیرکارانی زایونیە . ئوسامە حەمدان لە درێژەی دا وتیشی خۆپیشاندانی گەڕانەوە کردەوەیەکی ناڕازیانەیە و حەماس جەخت دەکا لە سەر درێژەی خۆپیشاندانەکان تا سەندنەوەی مافی فەلەستینەکان . ئەندامی باڵای حەماس وێڕای ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی " یەحیا سنوار" ڕێبەری حەماس لە کەرتی غەزە لە مەڕ ئەوەی کە فەلەستینەیکان دەگەنە قودس وتی ئەو وتانە هەڵگری پەیامێکی ڕوونە لە بواری پێداگری فەلەستینیەکان لە سەر سەندنەوەی مافی خۆیان و ڕزگار کردنی سەرزەوینی فەلەستین . ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسەوە ، بە بەشداری بەربڵاوی شاروومەندانی فەلەستینی دەس پێی بوو و دانیشتوانی کەرتی غەززە هەموو هەینیەک لەو خوپیشاندانە بەشداری دەکەن . لە سێزدەهەمین هەینی ڕێپێواتی مافی گەڕانەوە وەک " هەینی وەفاداری بە برینداران " 206 فەلەستینی بە زەبری گوللەی سەربازانی زایونی بریندار بوون .