حوزه‌یران 24, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • تێک شکێندرانی چەک و کەرەستەی بەکرێگیراوانی سعودی لە حودەیدەی یەمەن

سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند : هێزی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا توانیان لۆرییەکی هەڵگری چەکەمەنی سەربە هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی لە حودەیدە تێک بشکێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئەم سەرچاوە سەربازییە وتی : ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەبەر  تێک شکێندرانی لۆرییەکی هەڵگری چەک  و تەقەمەنی سەربە بەکرێگیراوانی سعودی  لە باکووری ناوچەی دەریهمی لە حودەیدە ،  تەقینەوەیەکی قورس ڕووی دا  . 

هەرلەم حاڵەدا هێزی یەمەنی دوای ئەوەی بەشێکی زۆر لە پشتوێنی گەمارۆدان بەدژی بەکرێگیراوانی سعودیان هێمن کردەوە،  یەکەی دوورئەنگێوەکانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا گەیشتنە هێڵی لێوارەیی .

سەرچاوەیەکی سەربازیی نیزیک لە وەزارەتی بەرگری یەمەن  وتی : یەکەی ئەندازیاریی سەربازیی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا بەیانی ئەمڕۆ شەممە  چوار ئوتوموبیلی  سەربازیی هەڵگری چەند سەربازی ئیماراتیان  لە ناوچەی وازعییە ، تێک شکاند.

سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند: یەکەی دوورەنگێوەکانی یەمەنیش دوای گەیشتن بۆنێو بەرەی تێکهەڵچوون لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن، سێ بەکرێگیراوی سعودیان لە ڕۆژهەڵاتی جەبیلە  لە ناوچەی تەحتیایان کوشت.

هێزی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵاش  ئەمڕۆ پەلاماریان کردە سەر بنکەیەکی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سعودی لە ناوچەیەک لە نەجران لە باشووری عەرەبستان و ژومارێک لەوانیان  کوشت.

هێزی یەمەنی هەروەها ئۆپراسیۆنێکیان لە بەرەی لەحەج لە باشووری ئەم وڵاتە ئەنجام داکە بە هۆیەوە ژومارێکی تر لە بەکرێگیراوانی سعودی کوژران.

سەرپەیڤ