کاردانەوەی یەمەن بەرامبەر هەوڵی دەستدرێژکارانە بۆ خاپوورکردنی شوێنە ئایینییەکان
وەزارەتی ئەوقافی یەمەن خاپوورکرانی شوێنە پیرۆزەکان لە پارێزگەی حودەیدە لەلایەن هێزی دەستدرێژکاری سعودی و بەکرێگیراوانیان ئیدانە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی مەسیرە، وەزارەتی ئەوقافی یەمەن شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی هێزی دەستدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانیان بۆ وەبەرپەلاماردانی پیرۆزگە ئیسلامییەکان بەتایبەت خاپوورکردنی مزگەوت و دەستدرێژکاری بۆسەر گڵکۆی ئەحمەد فاز، زانستوەرانی ئیسلامی لە پارێزگەی حودەیدەی یەمەن، هاوپەیمانانی دەستدرێژکاری بە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی کەلەپووری کەونارایی و ئایینی ، یەمەن تۆمەتبار کرد .
لەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە دەستدرێژکاران لە پەلاماری سێ ساڵی ڕابردووی دا بۆسەر یەمەن، هەموو ئەرکانی ژیان لەوان پیرۆزایەتییەکانی ئیسلامییان داوەتەبەر پەلامار بە چەشنێک کە 908 مزگەوت کە زۆربەیان مێژوویی بووە لەم پەلامارە تێک ڕووخاون .
وەزارەتی ئەوقاف پەژارەی دەربڕی لە بێ دەنگی ڕێکخراوی یونسکو و کەمتەرخەمی ئەم ڕێکخراوەیە لە ئەنجامدانی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی لە بواری پاراستنی کەلەپووری فەرهەنگی یەمەن و داوای ئەوەی کرد کە دەستدرێژکاران لەبەر تاوانکاریگەلێک کە لە یەمەن ئەنجامی دەدەن، پێ وشوێن دەگیردرن.
هەرلەم حاڵەدا ڕاگەیەندرا یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە وڵامی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانیی دەستدرێژکار بە چەند موشەک، ناوەندی هەواڵگری و تەکنۆلۆژی وەزارتی بەرەڤانیی عەرەبستانیان داوەتەبەر پەلاماری خۆیان.
کەناڵی مەسیرە لە هەواڵێکی دیکە دا ڕایگەیاند لە چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوو بیست و هەشت چەکداری سعودی لە بەرەکانی سنووری و ناوخۆی بە زەبری گوللەی نیشانەپێکەکان کوژراون و یان بریندار بوونە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.
دەست درێژکاریی سەربازییانەی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەم بوونی خۆراک و داوو دەرمان کردووەتەوە.
ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتاکوو ئێستا لەبەر بەرخۆدانی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا بگەن کە ھەمان بەدەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.