ئێران و شەرمەزار کردنی پەلاماری فڕۆکەی جەنگیی سەعودی-ئیماراتی بۆسەر خەڵکی بێتاوانی یەمەن
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری رۆژانی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سەعوودی وئیمارات بۆ سەر ئامانجە ناسەربازییەکان لە شارە جیاجیاکانی یەمەنی بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بەجێماوانی قوربانیانی کردەی توندوتیژ ونامرۆیانەی پەلاماردانی ناوچە ئاوەدانەکان لە یەمەن، وتی: پەرەپێدرانی بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکان، پێشاندەری داماوی و بێ ئاکامیی دەسدرێژکارانە لە هێنانەدی ئامانجەکانیان لە هێرش کردنەسەر یەمەن.
قاسمی هێرش بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان وئامانجە ناسەربازییەکان و پێش گیران بە دەسڕاگەیشتنی ڕێکخراوەو دامەزراوە بەرپرسە نێودەوڵەتییەکان بۆ یارمەتی گەیاندنی، بە پێشێلکەری پرەنسیپ و یاساوڕێسای مافی مرۆڤ زانی و داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی کارتێکەر لەقەیرانی یەمەن کرد، هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی خێرای پەلامارەکان چڕبکەنەوەو ڕێوشوێن و هەوڵی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەلامەت وئاسایشی کەسانی سیڤیل بەتایبەت ژنان ومنداڵان.
لەئەنجامی پەلاماری رۆژی دووشەممەی فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارە سەعوودییەکان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی شاری"عمران" لەپارێزگای سەنعای پایتەختی یەمەن، لانیکەم بیست و چوار شارومەندی یەمەنی کوژران و بریندار بوون کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون.
لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود بۆسەر پاسێکی هەڵگری ئاوارە یەمەنییەکان لەپارێزگای حۆدەیدە لەڕۆژاوای یەمەنیش لانیکەم بیست شارومەندی ئەو وڵاتە کوژران وبریندار بوون.