کوژرانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی قەراخ ئاویی ڕۆژاوای یەمەن
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە باشووری ناوچەی قەراخ ئاویی "ئەلفازە" لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ، ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودی کە هەڵگری کەرەستەی جەنگی بوو، ڕۆژی پێنجشەممە لە باشووری ناوچەی ساحلیی ئەلفازە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە وەبەر پەلاماری مووشەکیی هێزە ئەمەنییەکان کەوت و تیاچوو کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا پێنج بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و بریندار بوون.
هەروەها سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆ داڕێژراودا لە پارێزگای بەیزا لە ناوەڕاستی یەمەن ، یەکێک لە بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودییان دایە بەر پەلامار و بە دەس گرتن بە سەر ئەو بنکەیە ، ژمارێک لەو بەکرێگیراوانەیان کوشت.
ژێدەرێکی سەر بە یەکینەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن رایگەیاند لە ماوەی چەن ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی و هەڵگری کەرەستەی جەنگیی دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بەرەی قەراخ ئاوی ڕۆژاوای یەمەن تیاچوونە.
ئەم ژێدەرە یەمەنییە راپۆرتی دا؛ سێ مۆڵگەی هێزە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیش لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا وەبەر پەلاماری مووشەکیی هێزە یەمەنییەکان کەوتووە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنیی دیکەو هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.