مووشەکبارانی بنکەو پێگەی دەسدرێژکاران بە مووشەکی بالستیکی نوێێ یەمەن
یەکەی مووشەکیی یەمەن ڕایگەیاند؛ مووشەکی بالستیکی نوێی ئەو یەکە، پێگەو بنکەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەنی پێکاو ژمارێک زۆر لەوانی کوشت.
یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی هەینی باسی تاقیکاریی مووشەکی نوێی کردو ڕایگەیاند، مووشەکی تاقیکراوە لەجۆری بالستیکی کورتبڕ بووەو سەرکەوتووانە لەسەر پێگەی هێزە دەسدرێژکارەکان لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن تاقی کراوەتەوە.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوەیەکی سوپای یەمەن وتی: هێزە دەریاییەکان و هێزەکانی بەرگریی لێواریی یەمەن ئۆپراسیۆنی دابەزینی دەریایی دەسدرێژکاران بە بەلەمی جەنگی لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەنیان پووچەڵ کردەوەو زەبری مرۆیی و خەساری قورسی ماددییان لەوان دا.
دەیان هەزار کەس لە شارومەندانی یەمەنی لە سەنعاش رۆژی هەینی خۆپێشاندانیان کردو بە بەدەستەوەگرتنی ئاڵای یەمەن لەدژ سیاسەتەکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی و داگیرکەریی عەرەبستان وئیمارات بەتایبەت لە ئەلحۆدەیدە، لەڕۆژاوای یەمەن، دروشمیان دا.
هەروەها "شەرەف لوقمان" وتەبێژی فەرمیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم دواییەدا لەکاردانەوە بە ئیدیعاکانی هاوپەیمانیی سەعوودی لەمەڕ قاچاخی مووشەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن، وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو بانگەشانە، ڕایگەیاند: هەموو چەکەمەنی و مووشەکەکانی یەمەن خۆماڵی و چێکراوی ناوخۆی وڵاتە.