حوزه‌یران 30, 2018 19:09 Asia/Tehran
  • ترامپ : پاشای عەرەبستان لەگەڵ پەرەی بەرهەم هێنانی نەوت ڕەزامەندی دەربڕی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕاوێژکاری خۆی لەگەڵ پاشای عەرەبستانی سەعودی بۆ پەرەی ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوت هەواڵیدا بەڵام هەواڵدەری رەسمی سەعودی ئەم هەواڵەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە.

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە توئیتری خۆی لە رەزامەدنی مەلێک سەلمان  پاشای عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ داخوازی ناوبراوبۆ پەرەی ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوت هەتا نێزیک بە دوو ملێۆن بەرمیل هەواڵی دا. سەرۆک کۆماری ئەمریکا " بەدی هاتنی شڵەژاوی وناکۆکی لەئێران وڤینزوئیلای هۆی پێویستی پەرەی ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستانی سەعودی ڕاگەیاندووە. هەرلەم حاڵەدا ، هەواڵدەری ڕەسمی عەرەبستان واس لە کاردانەوە بە توئیتی ترامپ ڕایگەیاند کە سلمان بن عەبدولعەزیزی ، پاشای ئەم وڵاتە ودۆناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفۆنیی لەسەر پێویستی دەکارهێنانی هەوڵەکان بۆ پاڕاستنی پاوەجیی بازاڕەکانی نەوت وپەرەی ئابووری نێودەوڵەتی وهەوڵ گەلێک کە وڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت بۆ قەرەبووی هەرجۆرە کەمبوونی ئەم وزەیە هەیانە ، پیداگریان کرد. لە حاڵیکدا دۆناڵد ترامپ هەواڵی ئیدعای ڕەزامەندی مەلیک سەلمانی لەگەڵ پەرەی نێزیک بە دووملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژ دا ئەدات کە عەرەبستانی سەعودی لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی ڕێکخراوی وڵاتانی دەرهێنەری نەوت ئۆپێک لەمەڕ لەبەرچاو گرتنی ڕادەی دیاری کراو لەلایەن ئەم ڕێکخراوەیە ڕەزامەندی دەربڕی.

سەرپەیڤ