ته‌مووز 01, 2018 19:12 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی لە یەمەن

هێزە جەماوەرییەکان و سوپای یەمەن لانیکەم سێ ئۆتۆمبیلی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەژمارێک ناوچەی پارێزگای ئەلجوف(باکووری یەمەن) تێکشکاند و هەموو سەرنشینانی ئەو سێ ئۆتۆمبیلەیان کوشت.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن بەتێگرتنی مووشەک لە یەکێک لە بنکەو پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای لەحج(باشوری یەمەن) ژمارێک بەکرێگیراویان بریندار کرد.

سوپا ولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها یەکێک لە پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لەباکووری ناوچەی ئەلفازە لەباشووری پارێزگای حودەیدە کردەئامانج کە لەو هێرشەدا، ژمارێک لەداگیرکەران بریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، پیتەر سیمۆنبی باڵوێزی سوید لە سەنعای پایتەختی یەمەن لەدیدار لەگەڵ"مەهدی مەشات" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وێڕای راگەیاندنی نەیارەتی لەگەڵ پەلاماری هاوپەیمانیی سەعوودی بۆسەر شاری حودەیدە، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ میوانداریی خولی دواتری دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن ڕاگەیاند.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵاش لەو چاوپێکەوتنەدا خوازیاری دەورگێڕانی گرینگ و سەرەکیی سوید بوو لە قۆناخی دواتری دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن.

شەڕخوازیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لەمارسی٢٠١٥ـەوە لە یەمەن، تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ