ته‌مووز 02, 2018 09:32 Asia/Tehran
  • شاڵاوی موشەکیانەی ھێزەکانی یەمەن بۆ سەر مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری حودەیدە

ھێزەکانی یەمەن مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودییان لە ناوچەی ئەلفازە لە باشووری حودەیدە دایەبەر موشەکی دوورەبەرزەفت .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلعالەم، لە ھەڵمەتێکی دەست وەشاندنی ھێزەکانی یەمەن بۆ سەر بنکەیەکی تازەدامەزراوی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە باشووری( ئەلتەحەیتا) لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاواش ژمارێک لە دەست درێژکاران کوژران و یان بریندار بوون.

ھەر لەم حاڵەدا لە ئەنجامی تەفێندرانی موشەکەکانی کاتیۆشای سوپای یەمەن بۆ سەرمۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ئوردوگای ئەلخەنجەر لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئەلجوف لە باکووری یەمەن کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوان لەنێو چوون.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ١٣ی ژوئەن دا دەست درێژکارییەکی ھەمەلایەنەی ، ئاسمانی،دەریایی و زەوینییان بە پشتیوانیی ھێزەکانی ئەمریکاو فەرانساو بریتانیا بە مەبەستی داگیرکردنی بەندەری حودەیدە دەست پێ کردووە کە ھەتاکو ئێستا لە ئەنجامی خۆڕاگریی ھێزەکانی یەمەن ، ئەم شاڵاوانە شکستیان ھێناوە. بەندەری حودەیدە سەرەکی ترین ڕێگای ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە بۆ یەمەن.

 

سەرپەیڤ