ته‌مووز 03, 2018 11:59 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی هێزە یەمەنیەکان بەسەر ناوچەکانی ژێر کونتڕوڵی هاوپەیمانی سەعوودی لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی  ئەو وڵاتە .

ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن ڕۆژی دووشەمە زاڵ بوون بە سەر ناوچەکانی " سفرئەلحانا " لە ئەلمەتون و " خب ئەلشەعەف لە پارێزگای جوف لە باکووری ڕوژهەڵاتی ئەو وڵاتە و ژومارێک لە دەسدرێژکارانی سەعوودیان کوشت .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی ئەلعالەم  ئەرتەش  و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن  هەروەها  بنکەی  سەربازانی  سەعوودیات  لە تێپەڕگای  ئەلخەزرا  لە نەجڕان  لە باشووری  عەرەبستان  دایە بەر پەلاماری توپخانەیی خویان . لە بەرەی  کەناری ڕۆژئاواییش هێزە یەمەنیەکان   بنکەی بەکریگیراوان و دەس درێژکارانیان  لە دەڤەڕی حەیس  لە پارێزگای  حودەیدە  دایە بەر پەلامار  کە لەو ئوپڕاسیونەدا  دەسدرێژکارانی   سەعوودی  تووشی   خەساری زوری ماڵی بوون . لە لایەکی دیکەوە  موحەمەد   ئەلبخیتی   ئەندامی  باڵای  بزوتنەوەی  ئەنساڕوڵڵای  یەمەن  لە کاردانەوە  بە بانگەشەی   ئیمارات  لە مەڕ ڕاگیرانی  ئوپڕاسیون  لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن    وتی    ڕاگەیندرانی ئاگربڕ  لە لایەن  هاوپەیمانی  سەعودیەوە  بێ بنەما  و  پاساوێک بۆ شکستە  چۆنکوو  تێکهەڵچوونەکان لە بەندەری حودەیدەی یەمەن هەروا  درێژەی هەیە   و فڕۆکە شەڕکەرەکانی  دەسدرێژکار  ناوچەگەلێک بوردمان  دەکەن . هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی  بە پشتیوانی  ئەمریکا  ئینگلیز  فەڕانسا  لە 13  ژوئەن  و سەرەڕای  وشداریەکانی  ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان   سەبارەت  بە کەوتە مەترسی گیانی    کەسانی سیڤیل لە شاری بەندەری حودەیدە دەستیان کرد بە پەلامار بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە  شاری یان  بەندەری حودەیدە  داگیر بکەن  و خەساری زوریان لێدرا .

سەرپەیڤ